
گۆشەیەک لە بەنداوی دهۆک- وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دەرخستەی ئەو چوار بەنداوەی بڕیارە لە هەرێمی کوردستان دروست بکرێن، نوێدەکرێتەوە و بۆ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەنێردرێن.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق چوار بەنداو لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دروست دەکات، دیزاینەکەی 10 ساڵ پێش ئێستایە و لە پڕۆسەی نوێکردنەوە دایە بەمەیش تێچووەکەی بەرز دەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو چوار بەنداوەی دروست دەکرێن پێکهاتوون لە، بەنداوی باکرمان لەسەر ڕووباری خازر، بەنداوی مەنداوە لەسەر زێی گەورە، بەنداوی تەق تەق و دەڵگە لەسەر زێی بچووک دروست دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەگوێرەی دیزاینە نوێیەکە تێچووی دروستکردنیان چوار تریلیۆن دینارە و بە دروستکردنیان نزیکەی پێنج ملیار مەتر سێجا ئاو گل دەدرێتەوە."
زانیاریی زیاتر: ئەگەر حکومەتی فیدراڵیش پڕۆژەی دروستکردنی ئەو چوار بەنداوە جێبەجێ نەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجە بۆ دروستکردنی هەردوو بەنداوی دەڵگە و مەنداوە تەرخان دەکات.
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان وای گوت.
خاڵی ستراتیژی: لە هەرێمی کوردستان 21 بەنداو و 118 پۆند بۆ گل دانەوەی ئاو هەن، بەمەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا، ئاودێری، گەشتیاری و چەندین بواری دیکە بەکاردەهێنرێن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 8 تشرینی دووەم
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت






