
دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە دووەم کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر پرسی گومرگ و خاڵە سنوورییەکان، هەردوولا لەسەر چەند پرسێک هاوڕابوونە.
وێنە گەورەکە: یەکێک لەو کێشانەی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەیە پرسی ئیدارەدانی گومرگ و خاڵە سنوورییەکانە، لیژنەیەکی باڵا لەنێوان هەردوولا پێکهاتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دووشەممە، هەردوولا هاوڕابوون کە یەک سیاسەتی گومرگی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت و هەماهەنگی زیاتر بکرێت بۆ پاراستی بەرهەمی ناوخۆ و جێبەجێکردنی ڕۆژنامەی کشتوکاڵی.
لەلایەکی دیکەوە: ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کە یەکێک بوو لە بەشداربووان، دوای کۆبوونەوەکە بە ئاڤا نیوزی گوت: نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن و ئەمڕۆ شاندەکە دەگەڕێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکانمان بەردەوام دەبن.
ئەوەی لەوباریەوە دەگوترێت: بەگوێرەی زانیارییەکان، حکومەتی عێراق داوای جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 30 ساڵی 2016ـی گومرگی و دەروازە سنووریەکان دەکات کە بەهۆیەوە حکومەتی عێراق دەسەڵاتی تەواوی بەسەر ئیدارەدانی گومرگەکان و دەروازە سنوورییەکان دەبێت، بەڵام هەرێمی کوردستان داوای هەمواری ئەو یاسایە دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
1 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات