
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکان
ئاڤا نیوز
ناڕەزایەتی لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کە دەوڵەتی تورکیا تێیدا باڵادەستە، دروست بووە هاووڵاتیان ئاڵای دەوڵەتی تورکیان لەسەر چەند دامەزراوەیەک داگرت.
وێنە گەورەکە: کەمێک بەر لە ئێستا لە دژی هێرشەکانی ئەم دواییانەی شاری قەیسەری تورکیا لە دژی هاووڵاتیانی سووری و دژی لێک نزیکبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق، ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە شارەکانی باب و ڕاعی و ئەعزاز و عەفرین دەستی پێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لە شاری عەفرین خۆپیشاندەران هەڵیانکوتاوەتە سەر بنکە و بارەگاکانی سوپای تورکیا، گرووپە چەکدارەکانی سەر بەوانیش دەستڕێژی گولـلەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: بەپێی سەرچاوەکان و بەپێی ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، هاووڵاتیانی ناڕازی ڕێگەی سەرەکییان لە شاری باب بەڕووی بارهەڵگرە تورکییەکان داخستووە و هێرشیان کردووەتە سەر بارهەڵگرەکان، لە شاری ئەعزاز ئاڵای تورکیا لەسەر بینای ناسنامە و ناوەندی پۆستەخانەی تورکیا داگیرا و کارمەندەکان دەرکراون.
لەلایەکی دیکەوە: دەسەڵاتدارنی تورکیا داوایان لە کارمەندەکان کردووە، ناوچەکە چۆڵ بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند ڕۆژێکە هەواڵی نزیکبوونەوەی ئەنقەرە و دیمەشق باس دەکرێت کە کاریگەری خراپی لەسەر پێگەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
14 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمەتبارێک کە لە بەغدا دزی کردووە لە هەولێر دەستگیر دەکرێت






