
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دادگەی فیدراڵیی عێراق
ئاڤا نیوز
دادگەی فیدراڵیی عێراق لە وەڵامی نووسراوێکی سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایدەگەیێنێت، پڕۆژەی هەژماری من یاساییە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نووسراوی سەرۆکی دادگەکە دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نووسراوی سەرۆکی دادگەی فیدراڵی دەکات کە وەڵامی نووسراوێکی سەرۆکوەزیران بارزانی داوەتەوە کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش وەک هەموو مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئازادن لە بەبانکیکردنی مووچەکانیان لە بانکی حکومی یان تایبەت لە چوارچێوەی ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆسەکەدا.
خاڵی ئەرێنی: ئەم نووسراوەی دادگەی فیدراڵی، هەنگاوێکی باش و دادپەروەرانەیە و مووچەخۆران ئازاد و سەرپشک دەکات لە هەڵبژاردنی بانکەکانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێویستە بانکەکانی بەشدار لە پرۆژەی (هەژماری من) هەر لە چوارچێوەی ئەم ڕێنماییانەدا، درێژە بە پرۆسەکە بدەن و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەم پرۆسەیە تۆمار بکرێن.
باکگراوند: تاوەکو ئێستا 400 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەشت بانکەوە پڕۆژەی "هەژماری من" تۆمارکراون، 220 هەزار کارتیش بە مووچەخۆران دراونەتەوە و پرۆسەکەش بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





