
دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوە کردووە، هەنگاوی کردەیی بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خانەنشینانی عێراق بنرێت.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی کۆبووەوە و سێ تەوەری هەنووکەیی تاوتوێ کران، یەکێک لە تەوەرەکان هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بوو لەگەڵ خانەنشینانی عێراق.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "سەرۆکوەزیران بارزانی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا وەزیری دارایی ڕاسپارد گفتوگۆ لەگەڵ عێراق بکات بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خانەنشینانی عێراق".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیستی خانەنشینان بەتەواوی ئامادەکراوە، پێشتر وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی عێراق گفتوگۆیان لەبارەیەوە کردووە و لەلایەن بەغداوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارەکە نزیکەی 150 هەزار خانەنشین دەگرێتەوە، بڕی زیادبوونی مووچەیان لە 50 هەزارەوە بۆ 280 هەزار دینار دەبێت و ساڵی خزمەت و بڕوانامەش هەژمار دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە