سەرۆک بارزانی پێکهێنانی ئەنجوومەنی فیدڕاڵی دەخاتەوە سەر مێزی ئیدارەی دەوڵەت
- عێراق
- 2024-07-04

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ لایەنە بەشدارەکانی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت
ئاڤا نیوز
یەکێک لەو خاڵانەی سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ چوارچێوەی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و لایەنە عێراقییەکان باسی کردبوو، پێکهێنانی ئەنجوومەنی فیدڕاڵییە، ئەو ئەنجوومەنەی 19 ساڵە تەنیا لەسەر کاغەز هەیە و پێکنەهێنراوە.
وێنە گەورەکە: دوای شەش ساڵ، جارێکی دیکە سەرۆک بارزانی بۆ یەکلاییکردنەوەی ژمارەیەک پرسی سیاسی و کێشە هەڵپەسێردراوەکان سەردانی بەغدای کردەوە. لە دوو ڕۆژی سەردانەکەیدا بەرپرسانی باڵای عێراق لە حیزب و حکومەت، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆزی وڵاتانی بینیوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماددەی 48ی دەستووری عێراقدا هاتووە "دەسەڵاتی یاسادانانی فیدڕاڵی لە عێراق لە پەرلەمان و ئەنجوومەنی فیدڕاڵی پێکدێت". لەگەڵ ئەوەدا لە مادەی 65ی دەستوور هاتووە "دەسەڵاتی یاسادانان، ئەنجوومەنی فیدڕاڵی دادەمەزرێنێت کە نوێنەری هەرێمەکان و ئەو پارێزگایانە لەخۆدەگرێت کە لە چوارچێوەی هەرێمێک کە ڕێکنەخراون، بەدەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان دروست دەکرێت".
زانیاریی زیاتر: کاتێک دەوڵەتێکی فیدڕاڵیی دادەمەزرێت، یەکێک لە کۆڵەگە سەرەکییەکانی ئەو دەوڵەتە پێی دەگوترێت پەرلەمانی دووانەیی، واتا پەرلەمانەکەی لە دوو ژوور پێکدێت؛ یەکێکیان لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان دەبێت، ژوورەکەی دیکە لەسەر بنەمای یەکسانیی پێکهاتەکان دەبێت. د.سەرهەنگ بەرزنجی، پسپۆڕی یاسای دەستووری لە زانکۆی سەڵاحەدین بۆ ئاڤا نیوز ڕوونیکردەوە "لە سەرەتاوە ئەم نییەتە نەبووە بۆ دروستکردنی ژووری ئەنجوومەنی فیدڕاڵی، وەک لە ماددەی 65ی دەستووری عێراقدا هاتووە".
بابەتە ستراتیجییەکە: ئەو ئەنجوومەنە دەبێتە هۆی گەرەنتی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان. بەڵام بەهۆی ئەوەی لە دەستوور پێکهێنانی ئەو ئەنجوومەنە ڕووننەکراوەتەوە و بە یاسا سپێردراوە، هەندێک لایەن ڕێگرییان کردووە لە دامەزراندنی.
باکگراوند: دەستووری عێراق لە 144 مادە پێکدێت، لە 15-10-2005 لە ڕاپرسییەکدا دەنگی لەسەر درا و پەسەند کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






