بۆچی ڕەنگی سندووقەکانی دەنگدانی ئەم خولەی هەڵبژاردنی ئێران سوورە؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-07-05

سندووقێکی دەنگدان. وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ئێران ڕۆژی 28-6-2024 بەڕێوەچوو و بۆ وەرگرتنی دەنگەکان سوود لەو سندووقانە وەرگیرا کە ڕەنگی سەرەکانیان شینە، بەڵام بۆ ئەم خولە ڕەنگەکە دەگۆڕێت بۆ سوور.
هۆکارە زانراوەکان: بە شێوەیەکی نەریتی و ئاسایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ئێران پێکەوە لە یەک کاتدا بەڕێوە دەچن و بۆ هەر یەکێکیان ڕەنگێک بەکار دەبەن. بەڵام ئەم هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتی پێشوەختەیە و ئاسایی نییە. بۆیە لە خولی یەکەمدا ڕەنگی شین و لە خولی دووەمیشدا ڕەنگی سوور بەکار دەبرێت. موحسین ئیسلامی، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران ئەو زانیارییانەی داوە.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی هەینی، 5-7-2024، کێبڕکێی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان لە نێوان مەسعود پزشکیان و سەعید جەلیلیدا بەڕێوە دەچێت و یەکێک لەو دووانە دەبێتە سەرۆککۆماری داهاتووی ئێران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





