قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی لە توركیا دەكات
- کوردستان
- 2024-02-07

جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزیری بەرگریی توركیا
ئاڤا دیجیتاڵ
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و یەشار گیولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبوونەوە پرسی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییان تاوتوێ کرد.
بۆچی گرنگە: لە سێی نیسانی ساڵی ڕابردوو، كۆمپانیای توركیش ئێرلاین رایگەیاند، بە بڕیاری توركیا گەشتەكانی لە فڕۆكەخانەی سلێمانی راگیراوە، ئێستاش ماوەكەی تا 22-06-2024 درێژ كراوەتەوە و هۆكارەكەشی بۆ "جموجوڵی پەكەكە لەو فڕۆكەخانەیە وپارێزگای سلێمانی گەرێنراوەتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی توركیا دوێنێ سێشەممە 06-02-2024 بە سەردانێك گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆبووەوە، دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا، وەزیری بەرگریی توركیا سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ سەرۆك بارزانی و سەرۆكوەزیران بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە و پێکەوە پرسی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و چەند بابەتێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە ئێوارەی چوارشەممە، حەوتی شوبات لە هەولێر بەڕێوەچوو، پهیوهندییهكانی توركیا لهگهڵ ههرێمی كوردستان و پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە خرانە بەرباس.
"دۆسیەی ئهمنیی و دۆخی سەقامگیری عێراق و ههرێمی كوردستان تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو، جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی سەقامگیری و رێزگرتن لە سەروەریی خاکی هەردوو وڵات. هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی پرسی داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کراو جێگری سەرۆک وەزیران داوای چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی کرد".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





