
حاجی ئەحمەدی - وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
حاجی ئەحمەدی، یەکێک لە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەندامی بەڕێوەبەری کۆدار لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاڤا دەڵێت "هەڵبژاردن لە ئێران هیچ شتێک ناگۆڕێت وگەلی کورد بەتووندی بایکۆتی هەڵبژاردنەکە دەکەن".
وێنە گەورەکە: لە قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی ئێراندا حزبە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگەی ئاڤا نیوزەوە پەیامیان بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نارد و داوای بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان کرد.
ئەوەی لە ئێران ڕوودەدات هەڵبژاردن نییە
عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی، بە ئاڤا نیوزی گوت:" ئەوەی لە ئێران ڕوودەدات هەڵبژاردن نییە، گەمەی هەڵبژاردنە، چونکە نە کورد نە سوننە و ژن ناتوانن خۆیان بەربژێر بکەن، کەسێک کە بەدڵی ڕابەری باڵا نەبێت ناکرێتە بەربژێر،ئەمەش شەرعییەتی نییە".
کورد بایکۆتی هەڵبژاردنەکە دەکات
حاجی ئەحمەدی بە ئاڤا نیوزی گوت:" نەک ئەم هەڵبژاردنە بەڵکو هەڵبژاردنەکانی پێشووش کورد هەڵبژاردنەکانی بایکۆت کردووە، چونکە ئەم هەڵبژاردنە هیچ شتێک لە ژیانی کەس ناگۆڕێت وهەموو شتێک کۆنترۆڵ کراوە".
هەڵبژاردن هیچ گرنگ نییە
"لەڕاستیدا لە ئێران شتێک نییە بەناوی هەڵبژاردن، ئەوەی هەیە نمایشێکی گشتییە بۆ ڕای گشتی جیهان، ئەگەر نا کەسێک کە ڕابەری باڵا نەیەوێت هەرگیز نابێتە سەرۆککۆماری ئێران". حاجی وای گوت.
هەمووان بایکۆت دەکەن
حاجی ئەحمەدی گوتیشی:"ئێران تەواوی میلەتەکانی دیکە و ڕەچەڵەکەکانی دیکە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان دەکەن و بۆیان گرنگ نییە، چونکە هەمووان زۆر بەباشی دەزانن ئەمە شانۆگەرییەکە و هیچی لەسەر هیچ نییە".
دۆخەکە ناگۆڕێت
بە گوتەی حاجی ئەحمەدی " نەک پزیشکیان هەر کەسێکی دیکەش ببێتە سەرۆکۆماری ئێران هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت، چونکە ئەوەی ڕوودەدات پەیوەستە بە پرسێکی گرنگەوە کە لە دەستی کەسدا نییە و ڕابەر بڕیاری کۆتایی دەدات".
بایکۆتیش گرنگ نییە
حاجی ئەحمەدی لە درێژەی قسەکانیدا بۆ ئاڤا نیوز گوتی:"لەڕاستیدا بایکۆتیش گرنگ نییە، چونکە ئەگەر 10 کەسیش بڕۆن بۆ هەڵبژاردن و یەک کەسیش بڕوات بۆ هەڵبژاردن بڕیار هەر لە دەستی ڕابەردایە و براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکان خامنەییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






