
ئاڤا نیوز
گێڕانەوەی پێشینە بەبێ ئاگاداری و ڕەزامەندی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی میسان لەلایەن بانکی ڕافیدەینەوە، ناڕەزایەتی بەڕێوەبەرایەتییەکەی لێدەکەوێتەوە و هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەیان لەگەڵ بانکەکە دەکەن.
وێنە گەورەکە: بانکەکانی بەشدار لە پرۆسەی تەوتینی مووچە لە عێراق، بە هۆکاری درەنگ دابەشکردنی مووچە، وەرگرتنی پارەی زیادە لە مووچەخۆران و گێڕانەوەی پێشینەکان بێ ڕەزامەندیی فەرمانبەران تۆمەتبار دەکرێن.
نووسراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی میسان لە نووسراوێکدا کە ڕێککەوتنی 4-7-2024ی لەسەرە و ئاراستەی بانکی ڕافیدەینی کردووە، هۆشداری داوە لەوەی بێ ئاگاداری پارەی پێشینەیان لە کارمەندەکانیان گێڕاوەتەوە، ئەمەش پێچەوانەی ئەو گرێبەستەیە کە لەنێوان ئەوان و بانکەکەدا کراوە.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداری داوەتە بانکی ڕافیدەین ئەگەر بەمشێوەیە مامەڵە بکەن ئەوا گرێبەستەکە هەڵدەوەشێننەوە، داوای قەرەبووش دەکەن بەهۆی ئەو زیانەی بە فەرمانبەرەکانیان گەیشتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەتای مانگی ئایاری ڕابردوو پەروەردەی دیوانییە بەتووندی ھۆشداری دایە بانکی ڕافیدەین لە بەرامبەر دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرەکانیان، بەهەمانشێوە لە ئەگەری پابەند نەبوون هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیان کرد.
ئەمەش بزانە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی زیقار لە نووسراوێکدا کە ڕۆژی 7-4-2024 ئاراستەی هەمان بانکی کردبوو، هۆشداری دابوو لە بڕینی قەرزی ئەلیکترۆنی لە فەرمانبەرانیان.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






