گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
10 ساڵ دەبێت یاسای یەکخراوی خانەنشینی لە عێراق جێبەجێ دەکرێت، بڕیارە بۆ خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش هەمان یاسا جێبەجێ بکرێت و گۆڕانکاری لە مووچەی خانەنشینان دروست بکات.
وێنە گەورەکە: یاسای یەکخراوی ژمارە 9ی خانەنشینی عێراق کە لە 42 ماددە پێکدێت، لە 1-1-2014 خراوەتە بواری جێبەجێکردن و لەم ساڵدا لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەجێبەجێکردنی بڕیارەکە نزیکەی 50 ملیار دینار بۆ کۆی گشتی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان زیاد دەبێت.
ئەو گۆڕانکارییەی لە مووچەی خانەنشینان دروست دەبێت چۆنە؟
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: بەگوێرەی بڕیاری نوێ بۆ کارکردن بە یاسای خانەشینی عێراقی، 227 هەزار و 541 خانەشینی هەرێمی کوردستان لەو یاسایە سوودمەند دەبن.
لە هەرێمی کوردستان 80 هەزار خانەنشین مووچەی 220 هەزار دینار وەردەگرن کە کەمترین مووچەیە، بەڵام لە عێراق کەمترین مووچەی خانەنشینی 500 هەزار دینارە و دەرماڵەی بژێویشیان بۆ خەرج دەکرێت کە بڕەکەی 100 هەزار دینارە.
یاسای ژمارە 9 چ گۆڕانکارییەک لە مووچەی خانەنشینان دەکات؟
لە یاساکەدا هاتووە، ئەگەر فەرمانبەر تەمەنی گەیشتە 50 ساڵ و خزمەتی لە 25 ساڵ کەمتر نەبوو دەتوانێت داوای خانەنشینی بکات.
ئەگەر کەسێک تووشی نەخۆشییەک بوو لیژنەی پزیشکی بڕیاری دا ناتوانێت دەوام بکات و خزمەتی کەمتر لە 15 ساڵ بوو، حکومەت ماوەی خزمەتەکەی بۆ دەکاتە 15 ساڵ و خانەنشینی دەکات.
بەپێی یاساکە کەمترین مووچەی خانەشینی 400 هەزار دینار دەبێت، بە دەرماڵەی بژێوییەوە. کەسی خانەنشین دەرماڵەی بژێوی و دەرماڵەی بڕوانامەی بۆ دەخرێتە سەر مووچەی خانەنشینیەکەی بەمجۆرە:
- هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم دەرماڵەی 5٪ی مووچەی خانەشینییان پێدەدرێت.
- هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەرماڵەی 10٪ی مووچەی خانەنشینی وەردەگرن.
- هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر دەرماڵەی 15٪ی مووچەی خانەنشینی وەردەگرن.
- هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا دەرماڵەی 20٪ی مووچەی خانەنشینی وەردەگرن.
ئەو فەرمانبەرەی لە ئەرکدایە مانگانە 25٪ی مووچەکەی لە مووچەی بنەڕەتی لێ دەبڕدرێت و دەخرێتە سەر سندووقی خانەنشینی نیشتمانی، لەو بڕە فەرمانبەر تەنیا 10٪ی مووچەکەی دەدات و حکومەت 15٪ی دیکەی بۆ دەدات.
فەرمانبەران 12 مووچەیان پێدەدرێت
خاڵێکی دیکە کە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سوودی لێ وەردەگرن ئەوەیە، فەرمانبەرانی حکومەتی عێراق کاتێک خانەشین دەبن، بە ڕێژەی 80٪ی کۆی مووچە و دەرماڵەی دوایین مووچە خانەنشین دەکرێن، هاوکات پاداشتی کۆی خزمەتییان لەسەر بنەمای کۆی دوا مووچە دەبێت نەک مووچەی بنەڕەتی، واتا ئەو فەرمانبەرەی خانەشین دەبێت دوا مووچەی چەند بووە لەسەر بنەمای ئەو مووچەیە 12 مووچەی پێکەوە پێدەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نەتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشەکەی ئەمریکای پشتڕاستکردەوە و هەڕەشە دەکات: دەتانکەینە ئامانج
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە