
دۆلار - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی و جارێکی دیکە 100 دۆلار گەیشتەوە سەروی 150 هەزار دینار .
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: کاتژمێر 4:40 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی کوردستان گەیشتە 150 هەزار و 300 دینار، هاوکات نرخی کڕینی هەر 100 دۆلارێک چەند سەد دینارێک کەمترە.
هۆکارە زانراوەکان: پێشتر ئاڤا نیوز ئاشکرای کرد دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار چەند هۆکارێکی هەیە:
- سزادانی 197 کۆمپانیا لەلایەن بانکی ناوەندی کە دۆلاریان بە 132 هەزار دینار پێنادات، بۆیە ناچارن بۆ کڕینی دۆلار ڕوو لە بازاڕەکان بکەن، بەمەش خواست لەسەر دۆلار زیاد دەکات.
- ناردنی حەواڵەکان بۆ چین بەهۆی ڕێوشوێنەکانەوە درەنگ دەکەوێت.
- بانکی ناوەندی لە ساڵی ڕابردووەوە ڕایگەیاندبوو بەشێک لە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان لە بری دۆلار بە دراوی دیکە بکرێن، بەڵام تاوەکو ئێستا لەو هەنگاوە سەرکەوتوو نەبووە.
- مەترسی پەلکێشکردنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆ نێو شەڕی فەڵەستین و لوبنان بەرامبەر ئیسرائیل، یاخود شەڕەکە لە ناوچەکە فراوانتر بێت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە