
بیتکۆین بە باوکی دراوە ئەلیکترۆنییەکان دادەنرێت
ئاڤا نیوز
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا حکومەتی ئەڵمانیا بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار بیتکۆینی فرۆشت، ئەمەش بووە هۆی دابەزینی بەهای دراوە ئەلیکترۆنییەکان و، نیگەرانکردنی بازرگانانی ئەو بازاڕە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی زانیارییە بەدەستهاتووەکان حکومەتی ئەڵمانیا بە قەبارەی دوو ملیار دۆلار دراو بیتکۆینی هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی ڕابردوو حکومەتی ئەڵمانیا بە بەهای 52 ملیۆن دۆلار بیتکۆینی فرۆشت، ئەو بڕە بیتکۆینە لە جزدانێکدا بووە لەلایەن پۆلیسی تاوانکاریی فیدراڵی وڵاتەکە خاوەنداری دەکرێت بە ناوی Bundeskriminalamt یاخود BKA. هەروەها لە هاککەرانی پێگەیەکی فیلم دەستی کەوتووە و ئێستا ئەو پێگەیە داخراوە.
زانیاریی زیاتر: هەفتەی ڕابردوو حکومەتی ئەڵمانیا سێ هەزار بیتکۆینی دیکەی فرۆشت کە بەهاکەی نزیکەی 172 ملیۆن دۆلار بوو. ڕۆژی دووشەمەش پۆلیسی ئەڵمانیا دوو هەزار و 273 بیتکۆینی دیکەی بە بەهای 155 ملیۆن دۆلار فرۆشت.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ناسەقامگیری بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکان وەبەهەرێنەران و بازرگانانی دووچاری دڵەڕاوکێ کردووە، بەشێوەیەک تەنها لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا (7-6 بۆ 6-7) بەهای بیتکۆین لە 72 هەزار دۆلارەوە بۆ 53 هەزار دۆلار دابەزی، ئێستاش بە 57 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






