وێنەی کۆبوونەوەکە- وەزارەتی دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق بە یاوەری شاندێک لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، لەبارەی بەهای دینار بەرامبەر بە بەهای دۆلار لە واشنتن کۆبوونەوە.
وێنە گەورەکە: دوێنێ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێک لەگەڵ براین نێلسۆن، بریکاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆر و سپیکردنەوەی پارە، لەبارەی پرسی ئابووری و سیستەمی بانکیی لە عێراق و کەرتی وزە کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: "وەزیری دەرەوەی عێراق داوای لە لایەنی ئەمریکی کردووە پێداچوونەوە بە بڕیاری سزادانی 32 بانکی عێراقی بکەن چونکە چاکسازی هەیکەلی کراوە لەو بارەیەوە".
زانیاریی زیاتر: "فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوە کردووە جێگیربوونی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی فاکتەرێکی سەرەکیی سەقامگیریی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسییە لە عێراق و داوای لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ئەمریکا کرد بە بڕیارەکانیاندا بچنەوە".
لە لایەکی دیکەوە: براین نێلسۆن، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ هاوکاریکردنی عێراق دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگاری و گرفتە ئابووری و داراییەکان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە