
وێستگەی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
ئاڤا نیوز
لە پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەک کراوە بۆ بەدواداچوونی گرفتی کەمئاوی لە چەند گەڕەکێکی هەولێر و چەند بڕیارێکی نوێ دراون و ڕێکارەکان دەستیانپێکردووە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە سەرەتای وەرزی هاوین ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر ڕووبەڕووی کەمئاوی دەبنەوە، بەڵام ئەمساڵ پارێزگای هەولێر چەند میکانیزمێکی گرتووەتەبەر بۆ چارەسەرکردن.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێستا نۆ بیری نوێ بۆ ناوشار و دەرەوەی شار لێدەدرێن، لەگەڵ ئەوەدا چاکسازی لە چەند بۆرییەکی ئاوی ئیفراز سێ دەستیپێکردووە و بەمزووانە چارەسەر دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: "ئەم هاوینە 231 بیر لەگەڵ مۆلیدەی گەڕەکەکان بەستراونەتەوە، 120 بیری دیکەش مۆلیدەی لەسەرە، بەمزووانە هەشت بیری دیکە بە مۆلیدە دەبەسترێنەوە، تاڕادەیەکی زۆر کەمئاوی بەشێکی زۆری گەڕەکەکان چارەسەر دەکات". ئاری ئەحمەد ئەمەی گوت.
چارەسەرەکان: بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هیچ گەڕەکێکی هەولێر نییە هەمووی بێ ئاو بێت، بەڵکو چەند کۆلانێک لە گەڕەکێک بێ ئاون و چارەسەری هەمووی دەکرێت، ئەوانەشی چارە نەکرێن بە تانکەر ئاویان پێ دەگەیێنرێت، تاوەکو چارەسەری کۆتاییان بۆ دەکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سامانە سروشتییەکان: دوو گرێبەستمان لە بواری نەوت و غاز واژۆ کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: دەستبەسەر تەواوی غەززەدا دەگرین
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە موسڵ 50 ئافرەت وەک ئیمامی مزگەوت دادەمزرێن
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا و ئەمەریکا دۆخی سووریا تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتبار دەستگیر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی یەکگرتوو و کۆمەڵ دوای حەوت لایەنەکەی ئۆپۆزیسیۆن بۆ یەکگرتن شکست دەهنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خەڵکی عێراق لە تووڕەیی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و دووەمی جیهانن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بوونی پاڵاوگەیەکی نەوتیی عێراق لە سۆماڵ ئاشکرا دەبێت
18 ئایار
توێژینەوەیەک: ئەگەری مردنی پیاوان بەهۆی دڵشکان لە خانمان زیاترە
18 ئایار
مەحسوون قرمزیگول: لە تورکیا کێشەی گەورەتر لە تیرۆرمان هەیە ئەویش گەندەڵییە
17 ئایار
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتبار دەستگیر دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییەک بەتۆمەتی ئاگرکەوتنەوەکەی سەیدسادق دەستگیر دەکرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وارسی خانەنشینان تاوەکو تەمەنێکی دیاریکراو دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بەهۆی کوردستانەوە سێیەمی جیهانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر