
ئاڵای کوردستان و ئاڵای عێراق و دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەدات لەسەر چوونی شاندێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ بەغدا، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دابینکردنی مووچە بۆ خێزانە هەژارەکان و هاوتاکردنی مووچەی کەمئەندامان.
وێنە گەورەکە: پێشتر چەندجارێک وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی داوای کردووە هاوشێوەی عێراق مووچە بۆ خێزانە هەژارەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکە نەدراوە.
لێدوانی فەرمی: کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئاڤا نیوزی گوت: شاندەکە لەبارەی سێ بابەت گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکات؛ تۆماری تازەی کەمئەندامان، هاوتاکردنی مووچەی کەمئەندامان و بڕینەوەی مووچە بۆ چاودێریی خێزان.
قووڵتر: کوێستان محەممەد پێیوایە مادام بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە دێت، خێزانە هەژارەکانیش مافیانە لە بودجەی گشتیی عێراق سوودمەند بن.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ئامارەکانی وەزارەتەکە 250 هەزار خێزانی هەژار لە هەرێمی کوردستان هەن، ناوی کەمئەندامانیشی تێدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق 220 هەزار دیناری بۆ هەر خێزانێکی هەژار دیاریکردووە، هەمان بڕە پارەی مانگانە بۆ خێزانە هەژارەکانی هەرێمی کوردستانیش داواکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە