
دوو دیمەن لەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج
ئاڤا دیجیتاڵ
ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە لوبنان و بەهۆیەوە سەرکردەیەکی حیزبوڵڵا کوژرا.
وێنە گەورەکە: گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەهۆی جەنگی حەماس - ئیسرائیل سەریان هەڵداوە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ فراوانتر دەبن، ئەمەش مەترسی دروسبوونی جەنگێکی هەرێمی گەورە و درێژخایەنی دروست کردووە.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: لە شاری نەبتییەی باشووری لوبنان ئۆتۆمبێلێک لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج، بەهۆیەوە دوو ئەندامی حیزبوڵای لوبنان کوژران، یەکێک لە کوژراوەکان سەرکردەیە بە ناوی عەباس دوبس، یەكێك لەو كەسانەش كە لە ئۆتۆمبێلەكەدا بووە و لەمردن ڕزگاری بووە "عەلی كركی" یە بەرپرسێكی باڵای سەربازی حیزبوڵڵایە.
هاوكات سەرچاوەیەكی سوپای ئیسڕائیل بە ئاژانسی فڕانس پرێسی ڕاگەیاند " فڕۆكەكانیان هێرشیان كردووەتە سەر فەرماندەیەكی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان، ئەم فەرماندەیە دەستی هەبووە لە چەند هێرشێكی مووشەكیدا بۆ سەر كیریات شمۆنا و مەتولە لە باكووری ئیسڕائیل.
لەلایەکی دیکەوە: دوای هێرشەکەی ئیسرائیل، حیزبوڵڵای لوبنان ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەی چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل کرد و دواتر ڕایگەیاند ئامانجەکانیان پێکاوە.
بۆچی گرنگە: هێرشەکانی ئەمریکا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق و سووریا بۆ سەر یەک، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەخەنە سەر هەرێمی کوردستان و مەترسی فراوانبوونی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان بۆ سەر هەولێر هەیە.
باکگراوند: هێرشەکە لەکاتێکدایە گرووپە چەکدارەکانی عێراق سەرقاڵی مەراسیمی بەخاکسپاردنی دوو سەرکردەی باڵای کەتائیبی حیزبوڵڵان کە دوێنێ شەو لەلایەن ئەمریکاوە لە بەغدا کوژران، هەردوو گرووپەکەش پاڵپشتیکراون لەلایەن ئێرانەوە.
ڤیدیۆی ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 15 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
49 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات





