بایدن: وەڵامدانەوەی سەربازیی ئیسرائیل لە غەززە سنوورەكانی تێپەڕاندووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 شوبات

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا: سەرچاوەی وێنە: كۆشكی سپی
ئاڤا دیجیتاڵ
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، وەڵامدانەوەی سەربازیی ئیسرائیل لە غەززە سنووری تێپەڕاندووە و گوشار دەكەین بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی درێژخایەن لە غەززە.
لێدوانی فەرمی: جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند: وەڵامدانەوەی سەربازیی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە دوای ئەو هێرشەی حەماس كردییە سەر ئیسرائیل زێدەڕۆیی تێداكراوە.
"بە تووندی گوشار دەكەین لەپێناو گەیشتن بە ئاگربەستێكی درێژخایەن لە غەززە و لە سەرەتای شەڕەكەوە هەوڵمانداوە كاریگەری لەسەر هاووڵاتیانی سڤیل كەم بكەینەوە، لەسەرەتادا عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر ڕێگەی نەدەدا دەروازەی ڕەفەح بكرێتەوە تا هاوكارییە مرۆییەكان بگاتە غەززە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر بەرپرسانی ئەمریكا ڕەخنەی ئەوەیان گرتووە كە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ هێرشەكەی حەماس كاریگەریی زۆری لەسەر هاووڵاتیانی سڤیلی غەززە هەبووە.
باكگراوند: لەحەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو حەماس هێرشێكی لەناكاوی كردە سەر ئیسرائیل و زیاتر لە هەزار و 140 كەسی كوشت، دواتریش ئیسرائیل هێرشی بەرفراوانی كردە سەر كەرتی غەززە و تائێستا بەگوێرەی ئامارەكانی تەندروستی غەززە نزیكەی 28 هەزار كەس كوژراون كە زۆرترینیان سڤیلن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا