
وێنەی کۆبوونەوەکە
ئاڤا نیوز
پاش گفتوكۆ و بەڕێوەچوونی ژمارەیەک كۆبوونەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لەسەر بابەتی باج ڕێككەوتن.
وێنە گەورەكە: شاندێكی لیژنەی باڵای ڕێكخستنەوەی باجی حكومەتی عێراق لە هەرێمی كوردستانن و ژمارەیەك كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی پەیوەندیداری هەرێمی كوردستان كردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ شاندی حكومەتی عێراق، لەسەر چەند خاڵێک لەبواری باج گەیشتینە ڕێکكەوتن، کە دەبێتە کارئاسانی بۆ ئەو کارگە و کۆمپانیا و بانکانەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کاردەکەن.
زانیاریی زیاتر: گرنگترین خاڵەكانی ڕێككەوتنەكە، داننانە بە پاکانەی باجی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، هەروەها چارەسەرکردنی کێشەی کارگەکانی کوردستان، کە پێشتر داوای باجیان لێدەکردن بە بیانووی ئەوەی بەرهەمەکانیان لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ساغ دەکەنەوە، بۆ لەمەودوا ئەو کارگانەی كه لە کوردستانن دەبێت باجی داهاتەکانیان لە کوردستان بدەن.
گۆشەیەكی دیكە: چارەسەرکردنی کێشەی پێدانی سووتەمەنی بۆ کارگەکانی هەرێمی کوردستان بە نرخی هاندراو کە ماوەیەکە پێدانی سووتەمەنیان بەو کارگانە ڕاگرتووە، ڕێکەوتن لەسەر یەکخستنی ڕێکار و ڕێوشوێنەکانی وەرگرتنی باج، هاوكات ڕێككەوتن لەسەر بانکەکان کە بارەگای سەرەکی بانکەکە بکرێتە بنەما بۆ وەرگرتنی باج، هەروەها گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بۆ ڕێگریکردن لە خۆدزینەوە لە باج.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە