کوردستان

مەسرور بارزانی: جەخت لە پابەندبوون و بەرزڕاگرتنی بەها گرنگ و بەنرخەكانی شۆڕشی ئەیلوول دەكەینەوە

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لە ساڵیانی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول، پەیامێكی بڵاو كردەوە و تیایدا دەڵێ، بەهۆی خۆڕاگری و ئیرادەی بەهێزی خەڵكی كوردستان و یەكگرتوویی گەلی كوردستان لە شۆڕشی ئەیلوولدا، چەندین دەسكەوتی گرنگ بەدیهاتن كە گرنگترینیان ڕێككەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 و ناچاركرنی ڕژێمی عێراق بوو كە دان بە مافەكانی گەلی كوردستاندا بنێت.