
دیمەنی بەرپرسانی تاڵیبان و کۆمپانیای چینی لە کاتی ڕاگەیاندنی ڕێکەوتننامەی دەرهێنانی مس لە ئەفغانستان، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ئەفغانستان و چین بە فەرمی پڕۆژەیەکی گەورەی دەرهێنانی مسیان لە دووەم گەورەترین کانگای ناسراو لە جیهان کە دەکەوێتە نزیک کابول دەستپێدەکەن.
وێنە گەورەكە: لە ئەفغانستان ڕێژەیەكی زۆری مس هەیە، دوای ئەوەی تاڵبیان تەواوی ئەفغانستانی کۆنترۆڵکرد، لەگەڵ چین ڕێككەوتن بۆ ئەوەی بەشێكی زۆر لە مسەكەی دەربهێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی گرفتە ئەمنییەكانی كابوول، دەرهێنانی مس لەم كانگایە لە ساڵی 2008 ەوە وەستاوە، یەدەگی مس لەم كانگایە بە 11.5 ملیۆن تۆن دەخەمڵێندرێت، لە سەرەتای 2025 دەستدەكرێت بە بەرهەمهێنان تیایدا.
لێدوانی فەرمی: عەبدولغەنی بەرادار، جێگری سەرۆکوەزیرانی ئەفغانستان بۆ کاروباری ئابووری گوتی:” كاری خێرا دەكرێت لە كانگەكەدا و ڕێوشوێنی ئەمنی توندیش گیراوەتەبەر بۆ پاراستنی ناوچەكە".
ڕێككەوتنەكە بەم شێوەیەیە: كۆمپانیای وەبەرهێنان مس لە كانگەكە بەرمدەهێنێت و ڕێگەیەكی نۆ كیلۆمەتری بۆ شوێنەكە دروستدەكات و پشكی تایبەت بەخۆی وەردەگرێت، ئەوەشی كە دەمێنێتەوە بۆ حكومەتی تاڵیبان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






