
دیمەنێکی ئاکرێ- وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
گەورەترین بەنداو لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک لە ئاکرێ دروست دەکرێت، هەزار دۆنم زەوی لە سێ ناوچە سوود لە ئاوەكەی دەبینن.
بۆچی گرنگە: بەنداوەکە دەتوانێت کارەبا بەرهەم بهێنێت و هەزار دۆنم زەوی لە سنووری شێخان و ئاکرێ و بەردەڕەش سوود لە ئاوەکەی دەبینن.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ڕەمەزان شەریف، بەڕێوەبەری هۆبەی ئاودێری ئاکرێ بە ئاڤا نیوزی گوت: یەکێک لەو بەنداوە ستراتیژییانەی کە بڕیارە دروست بکرێت دەکەوێتە سنووری گوندی باکورمانی سەر بە قەزای ئاکرێ و دەبێتە گەورەترینی سەر ئاستی پارێزگای دهۆک.
زانیاریی زیاتر: بەرزی بەنداوەکە 112 مەتری کۆنكرێتییە، درێژاییەکەی 300 مەترە و 500 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لەخۆ دەگرێت و بە گوژمەی 330 ملیۆن دۆلار دروست دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی بەنداوەکەوە هەشت گوند ژێر ئاو دەکەون و بڕیارە دانیشتووانیان بە گوژمەی 100 ملیۆن دۆلار قەرەبوو بکرێنەوە.
خاڵی ئەرێنی: ڕێکاری دەستپێکردنی پرۆژەکە تەواوکراون و 24 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەم زووانە کۆمپانیای جێبەجێکار ڕادەسپێردرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






