
ئانڵ بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا ڕایگەیاند، گرنگی بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدەن و پێیوایە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر سەقامگیریی سنوورەکانی ئەوان هەیە.
لێدوانی فەرمی: ئانڵ بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵی تورکی ڕایگەیاند: سەرۆککۆمار دوابەدوای سەردانەکەی بۆ بەغدا بە گونجاوی زانی سەردانی هەولێر بکات و لەمیانی سەردانەکەیدا ویستی ئەم گرنگییەی بە هەرێمی کوردستانی دەدەین ڕەنگ بداتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو باڵیۆزە ئەوەشی گوت، "پێشبینی دەکرێت لە مانگەکانی داهاتوودا هەڵبژاردنێک لە هەرێمەکە ئەنجام بدرێت. دەمەوێت باس لەوە بکەم گرنگە ئیدارەیەکی سەقامگیر لە هەرێمەکە بپارێزرێت. پلانم هەیە لە مانگەکانی داهاتوودا سەردانی هەولێر بکەم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 22-5-2024 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی هەولێری کردو لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیران بارزانی کۆبووەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 22 خولەک لەمەوپێش
جوانییەکانی زاخۆ دەکرێتە ڤیدیۆکلیپ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: ترەمپ هێشتا لە پووتین تووڕەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاریس ئامادەکاری بۆ دیدارێکی نێوان ماکرۆن و مەزڵووم عەبدی دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەکی تووند بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی ڕێنماییەکان خەڵک بۆ عومرە دەبەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دووکان پیاوێک هاوسەرەکەی و خزمێکی دەکوژێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی 12 ڕۆژدا 19 بەنزینخانە لە هەولێر سزادراون