
دۆناڵد ترەمپ و کێڵگەیەکی نەوت، سەرچاوە: کۆشکی سپی - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
گەورەترین کۆمپانیای خزمەتگوزاری دارایی ئەمریکی پێشبینی دەکات، بە سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ نرخی نەوت دابەزێت، ئەمەش بەهۆی گرتنەبەری کۆمەڵێک ڕێوشوێن.
چیرۆکە سەرەکی: سیتی گرووپ کە گەورەترین کۆمپانیای خزمەتگوزاری دارایی ئەمریکییە، لە 107 وڵات کار دەکات و 12 هەزار نووسسینگەی هەیە، لە یاداشتنامەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە، بە سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و گەشتنی بە کۆشکی سپی، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دەبێت.
هۆکارە زانراوەکان: سیتی گرووپ پێیوایە، دۆناڵد ترەمپ کۆمەڵێک ڕێوشوێن دەگرێتە بەر لە دیارترینیان سیاسەتەکانی پێناسی گومرگی بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە بەرزکردنەوەی باج بەسەر هاوردەی چینی و ئەوروپا و پاڵپشتی کەرتە ئابوورییەکان بەگشتی، هەروەها گوشارخستنەسەر ڕێکخراوی ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی، کە هەموو ئەو فاکتەرانە وادەکەن نرخی نەوت دابەزێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای پێشبینییەکان بە دابەزینی نرخی نەوت، لەلایەکی دیکەوە پێشبینی دەکرێت بە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر تاران، نرخی نەوت بەرزبێتەوە، چونکە ئێران ڕۆژانە 500 تاوەکو 900 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، بە سزادانی ئەو بڕە لە بازاڕەکان کەم دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 15 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
49 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






