
ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا 1.8 ملیۆن پاوەندی لە سەرمایەی گشتی قازانج کردووە، ئەمەش گەورەترین قازانجی سەرمایەیە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا.
وێنە گەورەکە: داونینگ ستریت پوختەیەکی لە فۆرمی باجەکانی سوناک بۆ ساڵی 2022 - 2023 بڵاوکردووەتەوە و دەریخستووە؛ زیاتر لە 500 هەزار پاوەند باجی داوە بە کۆمپانیای "HM Revenue & Customs" لەسەر زیاتر لە 2.2 ملیۆن پاوەند لە کۆی داهات و قازانجی سەرمایەکەی.
ژمارەکان وادەڵێن: سوناک 84 هەزار پاوەندی لە مووچەکەی وەک پەرلەمانتاریی، 55 هەزار پاوەندی زیادەی مووچەی وەزاری، 13 هەزار و 204 پاوەند لە سوودی وەبەرهێنان و سێ هەزار و 985 پاوەندی وەک سوودی بانکی لەم ساڵەدا بەدەستهێناوە.
بۆچی گرنگە: سوناک هەوڵدەدات پشتگیری خەڵکی بەریتانیا بەدەستبهێنێت، بەڵام بەپێچەوانەوە هاووڵاتیانی بەریتانیا نیگەرانن لە شێوازی قازانج و زۆری سەرمایەکەی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕیشی سوناک هاوسەرگیری لەگەڵ ئاکشاتا مورتی کردووە، کە باوکی کۆمپانیای زەبەلاحی "سۆفتوێری هیندی ئینفۆسیس"ی دامەزراند و خاوەنی داهاتێکی زەبەلاحە. سەرەڕای قازانجی خۆی، سامانی هاوژینەکەی بە 730 ملیۆن پاوەند مەزەندە دەکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش





