
کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ناوی زیاتر لە 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ بڕینەوەی مووچە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزدەکاتەوە. جەختیش دەکاتەوە
لێدوانی فەرمی: کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دوو ساڵی ڕابردوودا 13 هەزار و 252 ناوی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت تۆمارکراوە، ناوەکان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزکراونەتە بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کار، دواتر پەسەند بکرێت و مووچەیان بۆ ببڕێتەوە.
تەوەریکی دیکە: لەبارەی تووشبووانی ئۆتیزم کوێستان محەممەد گوتی: سێ هەزار منداڵی ئۆتیزم تۆمارکراون و ئەو ژمارەیەش زۆرە. ئاماژەی بەوەش کرد بە چەندین شێواز هاوکاریی تووشبوانیان کردووە.
گۆشەیەکی دیکە: کوێستان محەممەد لە وەڵامی پرسیارێکدا جەختی کردەوە، "لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا هیچ حاڵەتێکی بەکارهێنانی ئافرەتانی ناو چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کاری بەدڕەوشتی نەبووە، هەر کەسێک توانی بیسەلمێنێت کە یەک حاڵەت هەبووە، ئامادەم دەست لە کار بکێشمەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





