
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
مانگی داهاتوو کۆنفرانسێکی ئابووری، بازرگانی و پیشەسازیی هاوبەش لە نێوان حکومەتی فەرەنسا و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس ڕێکدەخرێت، هەر لە پاریس مانگی 10 هەرێمی کوردستان بەشداری لە پێشانگەی بازاڕی جیهانیی خۆراک دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بە بەشداری نزیکەی پەنجا کۆمپانیا و وەبەرهێن و بازرگانی هەرێمی کوردستان، بڕیارە 23ی مانگی داهاتوو کۆنفراسێکی ئابووری، بازرگانی و پیشەسازیی هاوبەش لە پاریس ڕێکبخرێت و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، هاوکات ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمەڵەی خاوەنکارانی فەڕەنسی (MEDEF) دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی 19 تاوەکو 23 - 10 بەشداری لە پێشانگەی بازاڕی جیهانیی خۆراک(SIAL) لە پاریس دەکات، کۆمەڵێک بەرهەمی کشتوکاڵی خۆماڵی وەکو پەتاتە، برنج، هەنگوین و هەنار..هیتد نمایش دەکات و لەم ڕێگەیەوە بەبازاڕی جیهانیان دەناسێنێت.
ئەمەش بزانە: بازاڕی جیهانی خۆراک (SIAL) پێشانگەیەکی بازرگانییە، دوو ساڵ جارێک ڕێکدەخرێت و تایبەتە بە پیشەسازی بەروبوومی خۆراک، ئەم پێشانگایە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1964 لە پاریس ڕێکخرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە