
دیمەنی دۆج ڕام، یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی بڕیارە ئەمساڵ کۆتایی بەبەرهەمهێنانی بهێنرێت، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەشێک لە کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل ئاشکرایان کردووە، ئەمساڵ بە هۆکاری جیاواز کۆتایی بە بەرهەمهێنانی بەشێک لە مۆدێلەکانیان دەهێنن.
وێنە گەورەکە: هەردوو جۆری چێڤرۆلێت کامارۆ و مالیبۆ، فۆرد ئیدج, دۆج رام TRX 1500، میتسیبوشی میراج، نیسان GTR، نیسان تایتن بەرهەمهێنانیان ڕادەگیرێت.
لێدوانە فەرمییەکان: کۆمپانیای چێڤرۆلێت ڕایگەیاند، ئەمساڵ کۆتایی بە بەرهەمهێنانی دوو مۆدێل ئۆتۆمبێل دەهێنێت: کامارۆ (Chevrolet camaro) کە لە نەوەی شەشەمە لەگەڵ مالیبۆ (Chevrolet Malibu) دوای بەرهەمهێنانی نۆ نەوە و فرۆشتنی زیاتر لە 10 ملیۆن ئۆتۆمبێل لەسەرانسەری جیهان.
هەردوو کۆمپانیای فۆرد و میتسیبوشی ڕایانگەیاند، کۆتایی بە بەرهەمهێنانی مۆدێلی فۆرد ئێج و میراج دەهێنن، فۆرد ئەوەشی خستووەتەڕوو کە گرنگی بە فراوانکردنی جۆرەکانی F دەکات.
دوای 17 ساڵ بەرهەمهێنان، کۆمپانیای نیسان بەرهەمهێنانی مۆدێلی GT-R بۆ باکووری ئەمریکا ڕادەگرێت، هەروەها ئەمساڵ کۆتا مۆدێلی نیسان تایتن دەخرێتە بازاڕەوە و دواتر و بەرهەمهێنانی بەتەواوی ڕادەگیرێت.
ئەمەش بزانە: کۆمپانیای دۆج ساڵی ڕابردوو کۆتایی بە بەرهەمهێنان مۆدێلی ڕام هێناوە، بەڵام بڕیاریدا ئەمساڵ تەنیا 4000 دانەی دیکە وەک کۆتا وەشان بۆ هەوادارانی پیکاب لە سەرتاسەری جیهان بەرهەم بهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






