
ئاڵلای کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
هەولێر و بەغدا لە گفتوگۆدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەکردنی کاڵا و بەرهەم لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و لێکتێگەیشتن لەسەر سێ خاڵ کراوە.
وێنە گەورەکە: سەرەتای ئەم مانگە بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕێگاکانی عێراق بەڕووی هەناردەکردنی کاڵا و بەرهەم لە هەرێمی کوردستانەوە داخران، ئەمەش بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی فیدراڵی بەوەی دەبێت سەرجەم کۆمپانیاکان مۆڵەتی ئەوێیان هەبێت، دوای کۆبوونەوەیەکیش ڕێگاکان تا 01-09-2024 کرانەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندی هەرێمی کوردستان کە لە نوێنەرانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بازرگانی و پیشەسازی پێکهاتبوو، ڕۆژی 6ی ئەم مانگە لەگەڵ شاندێکی عێراق بە بەشداریی سامی سوودانی؛ ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی و بەرپرسی گومرگەکانی باکوور کۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: د.سامی جەلال، ڕاوێژکاری وەزیری ناوخۆ و ئەندامی شاندەکە بە ئاڤا نیوزی گوت، "هەردوولا تاوەکو سەرەتای مانگی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکەن، ڕەشنووسێکی سێ خاڵی لەبارەی مۆڵەتی کۆمپانیاکان ئامادەکراوە و واژۆ دەکرێت".
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: گرنگترین خاڵەکانی ڕەشنووسەکە بریتین لە:
1. ئەو کۆمپانیایانەی لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان هەیە، لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە دانیان پێدا دەنرێت، بەپێچەوانەشەوە ئەو کۆمپانیایانەی لە عێراق مۆڵەتیان هەیە دەتوانن بەرهەمەکان هەناردەی هەرێمی کوردستان بکەن.
2. کۆمپانیا پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان لە سەکۆی بانکی ناوەندیی تۆماردەکرێن، بۆ ئەوەی بتوانن بە نرخی فەرمی لە دۆلار سوودمەند بن کە 132 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێک.
3. ناو و زانیاریی کۆمپانیا ناوخۆییەکان و کۆمپانیاکانی عێراق لە داتابەیسدا تۆماردەکردێن، بۆ ئەوەی لە دەروازەکاندا تووشی ڕێگری نەبن.
ئەمەش بزانە: نزیکەی 70%ی ئەو بەرهەمانەی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، لەگەڵ ئەو بەرهەمە جۆراوجۆرانەی لە کۆمپانیا و کارگەکانی هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێن، لە بازاڕی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ساغدەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 16 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
50 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






