پەرلەمانتارێکی عەرەب: سەرۆک بارزانی ڕازی نەبوو پارێزگاری کەرکووک بۆ عەرەب بێت
- کوردستان
- 14 ئاب

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 4ی ئابی سەرکردەکانی پێکهاتەی عەرەب و تورکمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق زانیاری نوێ لەبارەی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک ئاشکرا دەکات و دەڵێت، سەرۆک بارزانی ڕازی نەبوو خولی یەکەمی پارێزگار بۆ عەرەب بێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 4ی ئاب سەرکردەکانی پێکهاتەی عەرەب و تورکمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە، باسیان لە چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتی خۆجیی کەرکووک کرد.
لێدوانی فەرمی: موهەیمین حەمدانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی پارێزگای کەرکووک و بەشداربووی کۆبوونەوەکە، لە چاوپێککەوتنێکدا ئەوەی خستووەتەڕو، ئەوان وەک نوێنەرانی عەرەب لە کۆبوونەوەکەدا پێداگربوون لەسەر ئەوەی خولی یەکەمی پارێزگار بۆ عەرەب بێت، هۆکاری ئەو داواکارییەشیان ئەوە بوو کە فراکسیۆنە عەرەبییەکان شەش کورسییان هەیە و لە پارتی و تورکمان کورسییان زیاتر بووە.
زانیاریی زیاتر: "لە وەڵامدا سەرۆک بارزانی پێی گوتین کورد لە کەرکووک حەوت کورسی هەیە نەک تەنها دوو کورسییەکەی پارتی، بۆیە ئێمەش قبووڵی ناکەین خولی یەکەمی پارێزگار بۆ عەرەب بێت و پێداگرین لەسەر ئەوەی کە دەبێت خولی یەکەمی پارێزگاری کەرکووک بەرکەوتەی کورد بێت"، ئەو پەرلەمانتارە وادەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری هەولێر دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنران و خرانە خوارەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
كونسوڵی گشتیی ئوردن: چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حكومەت مایەی شانازین
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی عێراق بۆ چاودێریی ئەتۆم بۆ ئاڤا: تیشكدانەوەی ئەتۆمی تۆمارنەکراوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عەرەبی هاوردە هەوڵی داگیركردنی سەدان دۆنم زەویی كوردانی دووزخورماتوو دەدات