
لۆگۆی بانکی ناوەندیی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، ئەمساڵ حکومەت بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و ژێرخان پێویستی بە پارە هەبووە و قەرزی کردووە، بەوهۆیەش قەرزی ناوخۆیی دەوڵەت بۆ 78 تریلیۆن دینار زیادی کردووە.
وێنە گەورەکە: بەپێی ڕاپۆرتێکی دامەزراوەی عێراقی ئایندە بۆ ڕاوێژی ئابووری، قەرزە ناوخۆییەکانی عێراق لە نیسانی ئەمساڵ 76 تریلیۆن و 976 ملیار دینار بووە. لەکاتێکدا لە نیسانی ساڵی 2023دا 69 تریلیۆن و 720 ملیار دینار بووە.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێککەوتنێکدا ڕایگەیاند، زۆرترین قەرزی ناوخۆیی لە ساڵانی 2014 – 2017دا کراون، ئەویش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی دژی داعش لەوکاتەدا، بڕەکەشی بریتی بووە لە 27 تريليۆن دينار، هاوکات لە ساڵانی 2020 و 2021یش بەهۆی کۆرۆناوە حکومەت دووبارە قەرزی کردووە.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوتەی ڕاوێژکارەکەی سوودانی، هۆکاری زیادبوونی قەرزە ناوخۆییەکانی عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەمساڵ حکومەت بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پڕۆژەکانی ژێرخان پێویستی بە پارە بووە، جەختیش دەکاتەوە ئێستا پلانێک هەیە بۆ ئەوەی وەرگرتنی قەرز کەمبکرێتەوە و ئەو قەرزانەشی ماون، لەکاتی خۆیان و بەبێ دواکەوتن بدرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






