دیناری عێراقی- محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، بەهۆی تەواوبوونی دەوامی وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ ژمێریاری وەزارەتی دارایی نەیتوانی نووسراوی بۆ بانک بکات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: بەهۆی تەواو بوونی کاتی دەوامی فەرمی هێشتا نووسراو لە ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ بانک نەکراوە، تا پارە بخرێتە سەر هەژمارەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا ئێمەش چاوەڕێی ئەوەین.
زانیاريی زیاتر: ئەمڕۆ دەوام نەما تا نووسراو بکەن و هەینی و شەممەش دەوام نییە، بۆیە بابەتەکە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو. سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی سەرجەم مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.
باکگراوند: دوو ڕۆژ پێش ئێستا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئاشکرای کرد ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
كێشەی مووچە لە كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق تاوتوێ دەكرێت