
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی تورکیا لە نێوان بەرداشی برسیێتی و هەژاری گیریان خواردووە، '17 ملیۆن هاووڵاتی تورکیا پێویستیان بە هاوکارییە' مانشێتی سەرەکیی رۆژنامەی یەنیچاغی تورکییە.
وێنە گەورەکە: دەیان ملیۆن کەس لە تورکیا کەوتوونەتە ژێر هێڵی هەژارییەوە. سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی داتاکانی ئۆپۆزیسیۆن رەتی دەکاتەوە، کە خەڵکانێک هەبن لەژێر هێڵی هەژاریدا بن. بەڵام بە گوێرەی داتاکانی وەزارەتەکە، لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، زیاتر لە 4.235 ملیۆن خێزان سوودمەندی هاوکارییەکان بوونە، ئەو ژمارەیەش بەراورد بە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ 498 هەزار خێزان زیادی کردووە.
زانیاریی زیاتر: ژمارەی ئەو خێزانانەی پێویستییان بە هاوکارییە، تەنیا لە شەش مانگی رابردوو 500 هەزار زیادی کردووە. رۆژنامەی یەنیچاغ نووسیویەتی "تورکیا بووەتە وڵاتی ئەوانەی پێویستییان بە هاوکارییە".
ژمارەکان وادەڵێن: بە گوێرەی داتاکانی ئۆپۆزیسیۆن 80%ـی دانیشتووانی تورکیا لە نێوان هەژاری و برسیێتی گوزەران دەکەن، کەمترین ئاستی هەژاری لە مانگی تەمموزدا بە داهاتی مانگەی 19 هەزار لیرە دیاریکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی داتاکانی دەزگای ئاماری تورکیا، رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتەکە لە مانگی تەمموز بۆ 67.78% دابەزیوە. لەلایەکی دیکەشەوە بەهای دۆلارێکی ئەمریکی لەسەرووی 33 لیرەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، کە داکەوتنی بەهای دراوەکە گوزەرانی هاووڵاتیانی سەخت کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






