
سێ ژنە سەربازی ئیسرائیلی شیوەن بۆ هاوڕێ کوژراوەکانیان دەکەن، سەرچاوە: سکای نیوز
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل کوژرانی دوو ئەفسەری دیکەی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە شەڕێکدا لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە ڕاگەیاند، بەمەش کۆی گشتی کوژراوانی گەیشتە 692 سەرباز و فەرماندە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەوڵی وڵاتان بۆ نێوەندگیری، ماوەی 10 مانگە شەڕ لە کەرتی غەززە لە نێوان حەماس و ئیسرائیلدا بەردەوامە، بەرامبەر بە کوژرانی 692 سەربازی ئیسرائیلی، زیاتر لە 40 هەزار هاووڵاتی غەززە گیانیان لەدەست داوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕائیدی یەدەگ مردخای یوسف بن شاوام، شۆفێری بارهەڵگری قورس لە شەڕێکدا لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کوژراوە، هاوکات ڕائیدێکی تری یەدەگ بە ناوی یۆتام ئیتزاک پێلێد بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە ناوەڕاستی غەززە کوژراوە.
باکگرواند: لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی کەرتی غەززە تا ئێستا 692 ئەفسەر و سەربازی ئیسرائیلی کوژراون، کوژرانی 332 کەسیان لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشی زەمینی حەماس بووە بۆ سەر غەززە لە کۆتاییەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر لەژێر هەڕەشەی ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی داخست