
گرافیک، ئاڤا دیجیتاڵ
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی حەوت دەکات و بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە یەکەم گوژمەی پارە بنێرێت.
چیرۆکی سەرەکی: سێشەممەی ڕابردوو چەند پەرلەمانتارێک لەسەر زاری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایانگەیاند ڕۆژی پێنجشەممە دەست بە ناردنی مووچە دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەک نەنێردراوە.
لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "لە وەزارەتی دارایی بەدواداچوونم کردووە، لە بەشی ژمێرکاری دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی مەدەنی کراوە".
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ یەکەم گوژمەی پارە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی مەدەنی بنێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەگەڵ گەیشتنی پارە ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچە ڕادەگەیێنرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نزیکبووەتەوە لە چارەسەرکردن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






