
دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات، بەشێکی پەیوەندی بە وردبینی لە لیستی هاوتاکراوی خانەنشینانی هەرێمی کوردستانە و بەشێكی دیكە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەگەڕێتەوە.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 30 ڕۆژە لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا کراوە، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گوت کە ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕەوانە نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ کاریگەری خستووەتە سەر قەبارەی پارەی نەختینە، بەشێک لە وەزارەتەکانی عێراق داهاتیان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نەگەڕاندووەتەوە، بەمەش کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە و ناردنی پارەکەی هەرێمی کوردستان دروستبووە."
زانیاریی زیاتر: هۆکارێکی دیکەی دواکەوتنی مووچە، بۆ زیادبوونی بڕی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە و وردبینی لە لیستەکانیان تەواو نەبووە، بەڵام ناکرێت مووچەی زیاتر لە ملیۆنێک کەس بەهۆی وردبینی لە چەند هەزارێک دوابخرێت.
شێروان دووبەردانی وای گوت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لەنزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
كێشەی مووچە لە كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق تاوتوێ دەكرێت