
باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، سەرچاوە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
بڕیارە کاتژمێر 3:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بكات، یەکێک لە تەوەرەکان گفتوگۆکردنە لەبارەی تەرخانکردنی حەوت هەزار پلەی وەزیفی.
لە پەیامنێرەوە: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا نیوز لەناو هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا ڕایگەیاند: بابەتی یەکەمی کۆبوونەوەکە دابەشکردنی لیژنەکانە، یەکێکی دیکە لەو بابەتانە گفتوگۆ دامەزراندنی حەوت هەزار پلەی وەزیفیە کە وەزارەتی پەروەردە لەماوەی ڕابردوو بەخشی بەو پارێزگایە، بەڵام بەهۆی کارا نەبوونی ئەنجومەنی پارێزگا نەتوانرا ئەو پلە وەزیفیانە دابەشکاری بۆ بکرێت.
زانیاریی زیاتر: یەکێکی دیکە لە تەورەکان بانگەوازە بۆ بەرەی تورکمانی تا بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەن بکەن، بەڵام قەحتان وەنداوی بەرپرسی بەرەی تورکمانی لە کەرکووک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاندووە، ئەوان نە بەدەم بانگەوازەکە دەچن و نە بەشداری پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک دەکەن، لەهەمان کاتدا سێ ئەندامی هاوپەیمانی عەرەبی و پارتی دیموکراتی کوردستانیش بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن.
باکگراوند: لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک نۆ ئەندام بەشداری دەکەن و ڕێژەی یاسایی کۆبوونەوەکە تەواو دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەکاتی نەشتەرگەریدا چەند کەلوپەلێک لە سکی نەخۆشێکدا جێدەهێڵدرێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ خەڵکی باداوە بەدەست زبڵ و خاشاکی چەند گەڕێکی دیکەوە دەناڵێنن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەرەو سعوودیە بەڕێ دەكەون
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک پڕۆژە لە دهۆک دەچێتە بواری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی دهۆک هەڵدێت