
وێنەی گروپێكی حەشدی شەعبیی... سەرچاوە: میدیا عێراقیەكان
ئاڤا نیوز
سەركردەیەكی بزووتنەوەی نوجەبا، كە بەشێكە لە بەگریی ئیسلامی لە عێراق و بەوە ناسراوان كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن، بە ماڵپەڕی زە نیوو ڕیجنی گوتووە، هێرشە تۆڵەستێنەكانی گرووپە چەكدارەكان بەردەوام دەبن تا ئەو كاتەی ئەمریكا واز لە هێرشكردنە سەر هێزە سەربازییەكانی عێراق و سەروەرییەكەی دەهێنێت.
چی ڕووی داوە؟
هێرشەكانی ڕۆژی دووی شووباتی 2024 ی ئەمریكا بۆ سەر 85 ئامانجی میلیشیا شیعەكانی سەر بە ئێران و سوپای قودسی ئێران، لە تۆڵەی هێرشكردنە سەر بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا بوو لە ئوردن كە بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریكی كوژران. بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكاوە لانیكەم 16 ئەندامی گرووپە چەكدارەكان كوژران و 30 دیكەش بریندار بوون. دواتریش ئەمریكا هێرشی كردە سەر چەند ئامانجێكی حەشدی شەعبی لە بەغدا و بەهۆیەوە سێ چەكداری حیزبوڵڵای عێراقی، كە بەشێكن لە حەشدی شەعبی، لە ناویشیاندا ئەبو باقر ساعیدی، بەرپرسی بەشی لۆجیستیی حەشد، كوژران.
كەعبی چی دەڵێت؟
مەهدی كەعبی، سەركردەیەكی دیاری بزووتنەوەی نوجەبایە لە عێراق. پێیوایە وەستانی هێرشەكانی تۆڵەسەندنەوە لە نێوان ئەمریكا و گرووپە چەكدارەكان بەندە بە مانەوەی ئەمریكا لە عێراق، كە بەگوتەی كەعبی عێراقییەكان بە بوونی ئەمریكا خۆشحاڵ نین.
"كاتێك ئەمریكییەكان ڕێز لە سەروەریی عێراق بگرن و دەستدرێژیی نەكەنە سەر هێزە چەكدارەكانی عێراق و خەڵكی عێراق و بەرگریی ئیسلامی، كاتێك كە ئەمریكییەكان بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتی عێراق و خوێنی عێراقیدا بكەن، ئەوكات ئۆپەراسیۆنەكان دەوەستن، دەرچوونی ئەمریكییەكان لە عێراق هۆكارێكی سەرەكیی دەبێت بۆ سەقامگیریی عێراق".
دابەشبوونی بۆچوونەكانی لە ناو حەشدی شەعبیدا؟
كاتێك ئەمریكا ڕایگەیاند تۆڵەی سێ سەربازە كۆژراوەكەی دەكاتەوە، كەتائیبی حیزبوڵڵا ڕایگەیاند هەموو چالاكییەكانی لە دژی ئەمریكا دەوەستێنێت، بەڵام بزووتنەوەی نوجەبا جەختی كردەوە لە سەر ئەوەی كە هێرشەكانیان بەردەوام دەبن. دوای هێرشەكانیش بزووتنەوەی نوجەبا داوای لە لایەنگرانی لە بەغدا كرد گردبوونەوەیەكی جەماوەریی فراوان بکەن.
حەشد، میلیشیایەكی عێراقی بەڵام سەر بە ئێران
سەرەڕای پەیوەندییە بەهێزەكانی نێوان میلیشیا شیعەكانی عێراق و ئێران، كە لە ناوچەكەدا لە دژی ئیسرائیل و ئەمریكا چالاكی دەکەن، بەڵام ئەو گرووپانە نكۆڵی لەوە دەكەن لەژێر كۆنترۆڵی ئێراندا بن، ئێرانیش دەڵێت گرووپەكان لەژێر كۆنترۆڵی ئەودا نین. كەعبی دەڵێت "ئەوان عێراقین و شانازی بەوەوە دەكەن كە بەرگریی لە خاك و خوێن و شكۆی عێراق بكەن". لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە بەتەواوی ڕەتناكاتەوە كە لەگەڵ ئێران هاوپەیمانن.
هەڵوێستی حكومەتی عێراق چییە؟
دوای هێرشەكانی ئەمریكا لە بەغدا، گوتەبێژی سەربازیی حكومەتی عێراق بەیاننامەیەكی تووندی دەركرد. لە بەیاننامەكەدا هاتبوو كە هێرشی لەو چەشنە "پاڵ بە حكومەتی عێراقەوە دەنێت، زیاد لە هەر كاتێكی دیكە، كۆتایی بە ئەركی هاوپەیمانان لە عێراق بهێنێت كە بووەتە فاكتەرێكی ناسەقامگریی بۆ عێراق و مەترسیی ئەوەی هەیە عێراق بۆ ناو بازنەی ناكۆكییەكان پەلكێش بكات".
ئەمریكا چی دەڵێت؟
ئەمریكا چەندجارێك ئەوەی دوپاتكردووەتەوە بوونی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەسەر داواكاری و بە بانگهێشتی حكومەتی عێراقە، بۆ یارمەتیدان و ڕاهێنانی هێزە عێراقییەكان لە شەڕی دژی داعش و ئەو هێزانەشی كە ئێستا لە عێرادا ماونەتەوە ڕۆڵی ڕاوێژكاریی و ڕاهێنان دەبینن.
پرسیارە كراوەكە
ئەو پرسیارەی بە كراوەیی ماوەتەوە ئەوەیە؛ ئایا هێزە چەكدارەكانی عێراق لە ئەگەری سەرهەڵدانی نائارامیی نوێدا، دەتوانن بەرگریی لە عێراق بكەن؟.
كەعبی دەڵێت "بەڵێ دەتوانن و ئێمە متمانەمان بە هێزە ئەمنییەكان هەیە و دەوڵەتی عێراق دەتوانێت بەرگریی لە سنوور، دامەزراوە، حكومەت و خەڵكی عێراقدا بكات". لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت "ئێمە پێویستمان بە هاوردەكردنی چەكی بەرگریی ئاسمانی هەیە بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق. هەروەها پێویستمان بە فرەجۆری چەك هەیە، جا لە ڕووسیاوە بێت یان لە شوێنی دیكەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پێشکەوتنی گەورە بۆ غەززە لە ئارادایە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع: سووریا بووەتە دەرفەتێک بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی ناوچەکە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شەرع لە نیویۆرک چاویان بە یەکتری کەوت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕشتنی خوێن لەناو خێزاندا؛ چی دەربارەی تاوانە ڕەشەکان لە عێراقدا دەزانیت؟