
هونەرمەند دیلان عەلی لەتیف
ئاڤا نیوز
هونەرمەند دیلان عەلی لەتیف، دوای 10 ساڵ لە ڕاگرتنی کارە هونەرییەکانی، جارێکی دیکە لە ئاڤا نیوزەوە دەردەکەوێتەوە و باس لە هۆکاری بڵاونەکردنەوەی دوایین کارە هونەرییەکانی دەکات.
ئاڤا نیوز: دوایین به‌رهه‌مت ساڵی چه‌ند بڵاوكرده‌وه؟
دیلان: دوایین به‌رهه‌مم لە ساڵی 2012 بڵاوكرده‌وه به ناوی (خه‌می تۆ)، به‌ڵام ئێستا نزیكه‌ی 20 تراكم ئامادەیە و بڵاوم نه‌كردوونه‌ته‌وه.
ئاڤا نیوز: هۆكاری بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و بهرههمانهت چییه؟
دیلان: ده‌مه‌وێ به‌رهه‌مه‌كانم به كواڵیتی باش بڵاوبكه‌مه‌وه و بێ كه‌موكورتی بن، نه‌بوونی كاتیش هۆكارێكی دیکەی سه‌ره‌كی بووه.
ئاڤا نیوز: له ئێستای گۆرانی كوردی و هونه‌ر بەگشتی ڕازیت؟
دیلان: له گۆرانی و هونه‌ری كوردی به شێوه‌یه‌كی باش ڕازیم، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئێستا لە كوردستان تۆمار ده‌كرێن به هۆكاری بوونی ستۆدیۆی باشی تۆماركردن و هەبوونی میوزیسیانی باش و ئاستی باشی به‌شێک له گۆرانیبێژه‌كان، پێشكه‌وتنێكی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه و من هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌م پشتگیرییه‌كی باشیان بكه‌م، كه گوێم له گۆرانییه‌كی كوردی ده‌بێت دڵخۆش ده‌بم، به‌ڵام بێگومان له كۆتاییدا بیسهرهكان بڕیار ده‌ده‌ن كه تا چه‌ند ئه‌و گۆرانیانه‌یان به دڵ ده‌بێت، هیچ شتێک خراپ نییه به‌ڵام هه‌ندێكجار كه بابهتهكان زۆر ده‌بن خراپیشی تێده‌كه‌وێت.
ئاڤا نیوز: گۆرانییه‌كانی (خه‌م - چاوه‌كه‌م - بۆ چه‌ند ساتێک) كامیان نزیكترینه له دیلانه‌وه؟
دیلان: ئه‌و سێ بهرههمەی باست کردن بەراورد بەو به‌رهه‌مانه‌ی دیکە كه بڵاومكردبوونەوە، پێشكه‌وتووتر بوون و زۆر چوونه ناو خه‌ڵكه‌وه و پێشوازییه‌كی گه‌رموگوڕیان لێكرا، هه‌ر یه‌كێكیش له به‌رهه‌مه‌كان لای خۆم تایبه‌تن، چونكه چیرۆكێكیان له پشته.
ئاڤا نیوز: ئه‌و كاته‌ی تۆ كاری هونه‌ریت ده‌كرد به‌راورد به‌و كارانه‌ی ئێستا ده‌كرێن چۆن ده‌یبینیت؟
دیلان: ئه‌و كاتانه و له سه‌ره‌تای ساڵی دوو هه‌زاره‌كان كه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌مان كردووه هۆكاره‌كانی تۆماركردن وه‌ک ئێستا پێشكه‌وتوو نه‌بوون. جاران سەدان كیلۆمه‌ترمان ده‌بڕی بۆ شارێكی دیکە تاوەکو تراكێک تۆمار بكه‌ین.
ئاڤا نیوز: بڕیارت داوه دووباره بگه‌ڕێیته‌وه و كاری هونه‌ری بكه‌یت؟
دیلان: ئێستا ناتوانم بڕیار بده‌م كه دهگەڕێمهوه یان نا، چونكه ئێستا له هه‌موو ستایله‌كان گۆرانی كوردی هه‌یه و زۆر بووه. به‌ڵام بێگومان له چه‌ند ساڵی داهاتوودا ئەگەری هەیە بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بده‌م، ئه‌و كات له‌سه‌ر هه‌مان شێواز و ستایلی خۆم گۆرانی ده‌ڵێم، چونكه خۆم حه‌زم لێبووه و خۆم هه‌ڵمبژاردووه.
ئاڤا نیوز: ئێستا به‌چییه‌وه سه‌رقاڵیت و له كوێ ده‌ژیت؟
دیلان: له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژیم و سه‌رقاڵم به كاری سه‌ربه‌خۆی خۆمه‌وه له بواری ئه‌ندازیاریی كۆمپیوته‌ر و ماسته‌رم هه‌یه له‌و بواره‌دا. هه‌ندێک كاتیش له ماڵه‌كه‌ی خۆمدا ستۆدیۆیه‌كی بچووكم هه‌یه و خۆم سه‌رقاڵ ده‌كه‌م به میوزیک و گۆرانییه‌وه، هه‌ندێک كاتیش وه‌رزش ده‌كه‌م.
باکگراوند: دیلان عەلی لەتیف لە ساڵی 1982 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، لە تەمەنی 10 ساڵییەوە لە ئەڵمانیا دەژی و خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەرییە، بەناوبانگترینیان گۆرانیشی بەناوی (چاوەکەم)ـە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵات‌دا
5 ئاب
دوایین زانیاریی له‌باره‌ى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب