
ئاڤا نیوز
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق تێبینیان لەسەر لیستی مووچەی مانگی حەوت هەبوو کەچی مووچەی مانگی هەشتیان لەسەر هەمان لیست ناردووە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاری خەرجکردنی نزیکەی 550 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەرکردووە.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی، ئەو بڕە پارەكە ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خراوەتە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی مانگی ئابە.
زانیاریی زیاتر: كاتێک پرسیار لە وەزارەتی دارایی عێراق كراوە كە چۆن مووچەی مانگی هەشت نێردرا لەكاتێكدا لیست نەچووە؟ گوتیان، ئێمە لەسەر لیستی مانگی حەوت مووچەی مانگی هەشتمان بۆ ناردوون، ئەمەش باشترین بەڵگەیە کە ئەوەی بەغدا بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان دەیکات تەواو سیاسییە و هیچ بنەمایەکی هونەری و کارگێری و یاسایی نییە. حەملان وای گوت.
ئەوەش بزانە: وەزارەتی دارایی چاوەرێیی ناردنی تەواوی مووچەی فەرمانبەران بووە بۆ مانگی حەوت و هێشتا لیستی مووچەی مانگی هەشت ڕەوانەی بەغدا نەكراوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 59 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






