
کێڵگەیەکی نەوتی عێراق، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی پابەندبوون بە بڕیارەکانی OPEC، عێراق هەناردەی ملیۆنێک بەرمیل نەوت ڕادەگرێت، دوو باری دیکە فرۆشی نەوتیش بە هەمان قەبارە بۆ مانگی داهاتوو ڕادەگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بە مەبەستی پابەندبوون بە رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس، عێراق قەرەبووی ئەو زیادە بەرهەمهێنانە دەکاتەوە، کە لە دەستپێکی ئەمساڵەوە پێشێلی رێککەوتنی کردووە و نەوتی زیاتری بەرهەمهێناوە. بەمەش ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 3.85 تاوەکو 3.9 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، عێراق لە مانگی تەممووزی رابردوودا رۆژانە 4.25 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، کە ئەمەش زیاترە لەو ئاستەی بۆی دیاریکراوە، بۆیە پلانێکی پێشکەش بە رێکخراوی ئۆپێک کردووە، کە لەم مانگە و لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو قەرەبووی ئەو زیاد بەرهەمهێنانە بکاتەوە.
رێککەوتنەکە بەم شێوەیە: سەرچاوەیەک بۆ رۆیتەرز رایانگەیاندووە، لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو، بەغدا هەناردەی نەوت بۆ 3.3 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمدەکاتەوە، هەروەها بەکاربردنی ناوخۆیش لە 570 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەوە بۆ 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمدەکاتەوە، داواش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، بەرهەمهێنان لە 150 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ 50 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمبکاتەوە.
باکگراوند: 28ـی ئەم مانگە، سکرتێری رێکخراوی ئۆپێک سەردانی بەغدای کرد. ئامانج لە سەردانەکەی تاوتوێکردنی پێشێلکاری عێراق بوو، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە رۆژانە نزیکەی 1.4 ملیۆن بەرمیل نەوتی زیاتری بەرهەمهێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شایستە داراییەکانی فیرقە نوێیەكانی وەزارەتی پێشمەرگە خەرج دەكرێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری نەوتی عێراق: ئەمڕۆ یان بەیانی دەست بە هەناردەی نەوتی کوردستان دەکەینەوە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 85 دۆلار بەرز دەبێتەوە