
دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بڕیارە سەکۆی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بکرێتەوەو بە هەمان نرخی بانکی ناوەندی دۆلار بە گەشتیاران بفرۆشرێت.
وێنە گەورەکە: دوای نزیکەی ساڵێک لە وەستانی، بانکی ناوەندیی لەپێناو پاڵپشتی لە سەقامگیری نرخی دۆلار و کارئاسانی بۆ گەشتیاران دەستیکردووەتەوە بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکان.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بانکی ناوەندیی عێراق ڕەزامەندی داوە سەکۆی گۆڕینەوەی دۆلار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بکرێتەوەو ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارین.
لە لایەکی دیکەوە: دانا محەممەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ئاڤا نیوز گوتی: هیچ ئامادەکارییەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نەکراوەو ئەو پرۆسەیە هیچ هەنگاوێکی بۆ نەنراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 4-7-2024 بانکی ناوەندی ڕایگەیاند: لە ڕۆژی 14-7-2024 وە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی بانکی ناوەندیی لە فڕۆکەخانەکان دەستپێدەکاتەوەو لە هەفتەیەکدا 24 کاتژمێر ئەو خزمەتگوزارییە بەردەست دەبێت.
بۆچی گرنگە: لەماوەی ڕابردوودا بانکی ناوەندیی لە فڕۆکەخانەکان 100 دۆلاری بە 132 هەزار دینار بە گەشتیاران دەفرۆشت، ئەو کاتە و ئێستاش زیاتر لە 15 هەزار دینار جیاوازی لە نرخیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە