
ئاڤا نیوز
لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا، ئابووریی بەریتانیا کەتووەتە ناو دۆخی پاشەکشە. چاوەڕێ دەکرێت ئەم دۆخە بۆ شەش مانگی دیکەش بەردەوام بێت.
داتای فەرمی: بەگوێرەی داتاکانی فەرمانگەی ئاماری نیشتیمانیی بەریتانیا، کۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆیی کە پێوانەیە بۆ چالاکی ئابووریی هەر وڵاتێک، بە ڕێژەی 0.3% کەمیکردووە. ئەمە لەکاتێکدایە پێشتریش لە ماوەی مانگەکانی نێوان تەممووز بۆ ئەیلوولدا، بە ڕێژەی 0.1% کەمی کردبوو.
چاوەڕواننەکراوەکان: پاشەکشەی ئابووریی بەریتانیا لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا زیاتر بووە لەو ڕێژەیەی ئابووریناسان و شارەزایانی بازاڕە داراییەکان پێشبینییان کردبوو - ئەوان پێشبینیی 0.1%یان کردبوو، نەک 0.3%.
ئەمەش بزانە: داتا نوێکانی تایبەت بە دۆخی ئابووریی وڵات بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنانەوەن کە سەرۆکوەزیران ڕیشی سوناک، لە سەرەتاکانی ساڵی 2023 بۆ باشترکردنی گەشەی ئابووریی بەریتانیای دابوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 14 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
48 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





