
دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە کەمی خواست و پڕبوونی عەمبارەکانی ئەمریکاوە هەیە، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە زیاتر لە 81 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێ و بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو 31 سەنت دابەزیوە.
وێنە گەورەكە: تادێت نرخی نەوت ڕوو لە نزمییە و پێشبینییە ئابوورییەكان دەڵێن زیاتریش دادەبەزێت.
ژمارەكان وادەڵێن:
نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت؛ ئەمڕۆ 81 دۆلار و 23 سەنتە و دوێنێ 81 دۆلار و 52 سەنت بوو.
نرخی یەك بەرمیل نەوتی ئۆپیك؛ ئەمڕۆ 80 دۆلار و 80 سەنتە و دوێنێ بە 81 دۆلار و 23 سەنت بوو.
نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێکساس؛ ئەمڕۆ بە 76 دۆلار و 26 سەنتە و دوێنێ بە 76 دۆلار و 64 سەنت بوو
هۆكارە زانراوەكان: دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە كەمبوونەوەی خواستی كڕینی نەوتەوە هەیە لە بازاڕەكانی جیهاندا، لەگەڵ پڕبوونی عەمبارەكانی نەوت لە ئەمریكا كە ئێستا 439 ملیۆن بەرمیل نەوتی تێدایە و بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو 2.6 ملیۆن بەرمیل زیادیكردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ هەریەك لە ئەمریكا و ئۆپیك دوو گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتن لە جیهاندا، كە ڕاستەوخۆ كاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی نەوت هەیە، هەر كاتێك عەمبارەكان پڕبن و خواست لەسەر نەوت كەمبكات، نرخی نەوت دادەبەزێت و بەپێچەوانەشەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
38 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





