"هەرێمی كوردستان تێبینییەكانی بەغدای لە لیستی مووچەی مانگی هەشت جێبەجێكردووە"
- بزنس
- 2024-09-02

دیناری عێراقی - محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی حەوتی ڕاگەیاند، بەگوتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەو تێبینییانەی بەغدا هەیەتی لە لیستی مانگی هەشت جێبەجێکراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەو پارەیەی کە بەغدا بۆ مانگەکانی حەوت و هەشتی ناردووە، ئێمە بۆ مووچەی مانگی حەوت دابەشی دەکەین".
زانیاریی زیاتر: "بڕی ئەو پارەیە یەک تریلیۆن و نزیکەی 100 ملیار دینارە، ئێستا تێبینیەکانی بەغدا لەسەر لیستی مووچەی مانگی هەشت جێبەجێ دەکەین، دوای تەواوبوونی بۆ بەغدای دەنێرین، دوای ئەوەش لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادە دەکەین و بۆ بەغدای دەنێرین".
لە لایەکی دیکەوە: بەگوتەی سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی"تا ئێستا 90% تێبینییەکانی بەغدا لە بابەتی بایۆمەتری و ناوی هاوشێوە چارەسەر کراون، ئەوانەی ناویان هاوشێوەیە، لە لیستەکەدا بەناوی دایکیانەوە بۆ بەغدا ڕەوانە دەکرێن".
لە گۆشەیەکی دیکەوە: سبەی سێشەممە وەزارەتی دارایی لەگەڵ وەزارەتەکانی کاروباری کۆمەڵایەتی و بازرگانی و پێشمەرگە کۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو گرفتانەی لە بایۆمەتری و ناوی دووبارە کە لە لیستەکانیان هەیە، چارەسەر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






