
بازاڕێکی تورکیا - وێنە: میدیای تورکیا
ئاڤا نیوز
هەڵاوسانی مانگانە لە تورکیا بەرزبووەوە و لەسەر بنەمای ساڵانەش رێژەکە دابەزی بۆ 51.97%، ئابووریناسانیش ناکۆکن لەسەر رێژەکە.
وێنە گەورەکە: دامەزراوەی ئاماری تورکیا، ئەمرۆ سێشەممە، ئاماری هەڵاوسانی مانگی ئابی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەكە، پێوەرەکانی نرخی بەکاربەر لەسەر ئاستی مانگانە بەڕێژەی %2.47 بەرزبووەتەوە، هەڵاوسانی ساڵانەش بۆ 51.97% دابەزیوە.
لە لایەکی دیکەوە: بەپێی ئاماری ڕێکخراوی توێژینەوەی سەربەخۆی ئێناگ، لە مانگی ئابدا هەڵاوسان بە ڕێژەی 3.47% زیادیکردووە و بەرزبوونەوەی پێوەرەکانی نرخی بەکاربەر لە 12 مانگی ڕابردوودا نزیکەی 90% بووە.
زانیاریی زیاتر: ئەو ئابووریناسانەی بەشدارییان لە راپرسییەکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز کردووە، پییان وایە لە مانگی ئابدا پێنوێنی نرخی بەکاربەر بە 2.64% بەرزبووەتەوە، چاوەڕێ دەکەن هەڵاوسانی ساڵانە دابەزێت بۆ 52.2%. ئەم رێژەیەش زیاترە لەو ئامارە فەرمییانەی حکومەتی تورکیا رایگەیاندووە.
ئەمەش بزانە: بەهۆی گۆرانکارییەکان لە مووچەی بنەرەتی و گۆرانکاری لە نرخەکان، هەڵاوسانی مانگانە بەمشێوەیە گۆرانکاری بەسەردا هاتووە: مانگی یەک (%6.7)، مانگی دوو (%4.53)، مانگی سێ و چوار (%3.2)، مانگی پێنج (%3.37)، مانگی شەش ژێر (%2)، مانگی حەوت (%3.23) و مانگی هەشت (%2.47).
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: بانکی ناوەندی تورکیا پێشبینی دەکات هەڵاوسان لە کۆتایی ئەمساڵ دابەزێت بۆ %38 لەسەر بنەمای ساڵانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد






