دیناری عێراقی - محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی هەشتی بە لێبڕینی خانەنشینی %10ـەوە گەڕاندووەتەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتووشدا ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ناوەڕاستی مانگی هەشت وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان داوای لە وەزارەتەکان کرد، لیستی مووچە بە گۆڕانکاری لێبڕینی خانەنشینی 10% ئامادە بکەن و بینێرن. مووچەخۆران مووچەی مانگی حەوتیان بە لێبڕینی خانەنشینی 10% وەرگرتووە، کە مانگەکانی پێشوو بە لێبڕینی 7% بووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤا نیوزی گوت: "وردبینی لە لیستەکان کراوە و زۆربەی تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچەی مانگی هەشت چارەسەرکراون، بەشێکی کەمی ماوە و لەم هەفتەیەدا بەتەواوی چارەسەر دەکرێن و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت".
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی و ئابووری تێبینییەکانی بەغدای لە بابەتی بایۆمەتری و ناوی هاوشێوە چارەسەر کردووە، ئەوانەیشی ناویان هاوشێوەیە لە لیستەکەدا بە ناوی دایکیانەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ڕەوانە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






