ئیسرائیل سەركردەیەكی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان و جێگرەكەی دەكوژێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-02-15

ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە، لە هێرشێکدا عەلی دبس، یەکێک لە سەرکردەکانی حیزبوڵڵای لوبنان و جێگرەکەی و یاریدەدەرێکی دیکەی لە لوبنان کوژراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی محەممەد دبس، فەرماندەی هێزەکانی ڕەدوانی حیزبوڵڵا لە لوبنان، ئیبراهیم عیسا و یاریدەدەرێکی دیکەی کوژران، هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل کراوە و بە دیاریکراویی فەرماندەیی هێزەکانی حیزبوڵڵا لە لوبنان کراوەتە ئامانج.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوتەی میدیاکانی ڕۆژئاوا فەرماندەیی هێزەکانی ڕەدوانی حیزبوڵڵا لقێکی تایبەتی چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنانە و ڕاستەوخۆ لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ڕاهێنانیان پێ دەکرێت.
باکگراوند: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، کە شەڕ لەنێوان حەماس و ئیسرائیل سەریهەڵداوە، ناوبەناو گرژی سەربازیی لەنێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل ڕوودەدات، دوای ئەوەی حیزبوڵڵا وەک پاڵپشتی بۆ حەماس چەند جارێک مووشەکی گرتە ئیسرائیل، بەوهۆیەشەوە دەیان کەس لە سنووری لوبنان ئیسرائیل کوژراون کە بەشێکی زۆریان سڤیلن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 32 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات





