
دابەزینی نرخی نەوت کورتهێنان بۆ بودجە دروست دەکات، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دابەزینی نرخی نەوتی خاو بۆ کەمتر لە 74 دۆلار کاریگەری لەسەر بودجەی عێراق هەبووە و بەهۆیەوە کورتهێنانی بودجە زیادی کردووە.
وێنە گەورەکە: نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە دەوروبەری 74 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەرمیلێک نەوتی عێراقیش بەگوێرەی جۆرەکەی لە نێوان 70 بۆ 72 دۆلار دەفرۆشرێت.
لێدوانی فەرمی: د.نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووریی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ کەمبوونەوەی خواستی چین و زیادکردنی هەناردەی نەوت لەلایەن ئۆپیکەوە دەگەڕێتەوە، کە بڕیاری داوە لە مانگی داهاتووەوە 2.2 ملیۆن بەرمیل هەناردەی نەوت زیاد بکات.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: دابەزینی نرخی نەوت کاریگەریی نەرێنی لەسەر بودجەی عێراق دەبێت، چونکە حکومەتی فیدڕاڵ ئومێدی هەیە 16 ترلیۆن دیناری لە زیادەی نرخی نەوت دەستبکەوێت (لە بودجەدا نرخی نەوت بە 70 دۆلار خەمڵێنراوە)، تا بەهۆیەوە بتوانێت بەشێک لە کورتهێنانی بودجەی پێ پڕبکاتەوە کە ئەمساڵ کورتهێنانی بودجە گەیشتووەتە 64 ترلیۆن دینار.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە