تەیف سامی: لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین
- بزنس
- 2024-09-05

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ
ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی عێراق بەڵێن دەدات بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی، لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام وەزیری دارایی عێراق بەهۆکاری ئەوەی کەموکورتی لە لیستی مووچەدا هەیە، مانگانە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوادەخات.
لێدوانی فەرمی: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "هاوشێوەی هەموو فەرمانبەرانی دیکەی عێراق و لەسەر بنەمای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، بەردەوام دەبین لە خەرجکردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
لەلایەکی دیکە: فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوتیان لە مانگی نۆدا وەرگرت، پێشهوا ههورامانی، گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستانیش بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پێش 15ـی ئهم مانگه، مووچهی مانگی ههشتی مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستانیش لە بەغداوە دهگات و دەست بە دابەشكردنی دەکەین.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 19 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
53 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






